بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، سەردار ڕەمەزان شەریف، بە هەواڵنێرانی وت: لە پارێزگاکانی ئەلبورز، شیراز، تاران و خووزستان سەرکردەی سەرەکی دروست کردنی بشێوی و نائارامییەکانی ئەم دواییە دەستگیر بوونە.
وتیشێ: ئەم کەسانە پەیوەندییان لە گەڵ دەزگای هەواڵگری بیانی بووە و هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی ئێران توانیویانە ئەو کەسانە بناسنەوە.
سەردار شەریف بە ئاماژە بەوەی کە پاشایەتی خوازەکان پارەیان بە تێکدەران داوە، ڕایگەیاند: دوژمنەکانی شۆڕش و گەلی ئێران لە هەوڵدان شکستەکانیان قەرەبوو بکەنەوە.
ئەوەشی وت کە لە وڵاتدا ۷۵۰ شارمان هەیە کە لە کەمتر لە ۱۰۰ شاردا بشێوی دروست بووە و سێ ڕەوتی سەرەکییش دەستیان تێدا بووە لەوانە؛ ڕەوتێکی سەر بە بنەماڵەی نگریسی پاڵەوی و ڕەوتێکی سەر بە ڕێکخراوی مونافقین و ڕەوتێکی سەر بە ئیسرائیل و ئەمریکا و هەندێ وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس.
بۆچوونی ئێوە