بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە جێگرایەتی زانستی و تەکنۆلۆژیای سەرۆک کۆماری، هاوکاتی پێشکەوتنی تەکنیکیی کەرەسەی نەشتەرگەری بە مەبەستی نەشتەرگەریی هێمنی گەشەسەندوو، ئەلەکترۆسێرجێری یان دەزگای نەشتەرگەریی ئەلەکتریکی یەکێکە لە کەرەسەکانی ئەو کارە کە بۆ بڕین و پێشگری لە خوێنڕێژیی لە کاتی نەشتەرگەری کەڵکی لێ وەردەگیردرێت.
لەو ڕووەوە شەریکەیەکی زانستتەوەری ئێرانی توانیویەتی لە پێناو خۆبەڕیوەبەریی پزیشکی وڵات، ئەو کەرەسە گرینگە بەرهەم بێنێت و ناوی ئێران لە ڕێزی وڵاتانی گرینگی جیهانی بۆ بەرهەم هێنانی ئەلەکترۆسێرجێری تۆمار بنکار.
ئەمیر قەهرەمانپوور بەڕێوەبەری گشتیی ئەو شەریکەیە لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: لە ئیستادا ئێران و تورکیا دوو وڵاتی گرینگی بەرهەم هێنەری ئەو تەکنۆلۆژیایە لە ناوچەدان و لە بەرامبەر بەرهەم هێنەرانی سەرەکیی کە ئەمریکا و ئەورووپان ئێستا سەنگی خۆیان هەیە و توانیومانە بە بەهرەوەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای خۆجێی و پسپۆڕانی ناوخۆیی ئەو پاوان کردنە بشکێنین.
Your Comment