بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، دەیڤید گوڵدفین سەرۆک ئەرکانی هێزی ئاسمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەوڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەیەک لە دۆبەی، وڵاتانی عەرەبی بەستێنی کەنداوی فارسی بە وەلاوەنانی ناکۆکی و یەکگرتوویی سەربازی دژی ئێران بانگهێشت کرد.
شایانی باسە، واشنتۆن ڕیزبەندی و دژایەتیی عەرەبستان، ئیمارات، بەحرەین و هەروەها میسر لە دژی قەتەر بە هەڕەشەیەک لە بەردەم هەوڵی کۆنتڕۆڵی ئێران و سازدانی بەرەی یەکەی دژی تاران وێنا دەکات.
گوڵدفین لە دیداری هاوتا عەرەبەکانیدا ئیدعایشی کرد: ئێستا کاتی ئاشتی و لە بیر کردنی ناکۆکییەکانە و نەک ئەو کاتەی کە مووشەک و فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئێرانی دەگەنە سەرمان.
زیادیشی کرد: هیچ وڵاتێک بە تەواوی ئیمکاناتی پێویستی بەرگری نییە، بەڵام بە یەکگرتوویی دەتوانین بەرگری بە کۆمەڵ ساز بدەین.
ئەو لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا هەندێک ڕووداوی وەک هێرش بۆ بەندەر فەجیرە، دەریای عەمان و هێرشی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی بۆ سەر ئارامکۆ (کۆمپانیای نەوتی عەرەبستان)ی بە بێ ئاراستە کردنی بەڵگەیەک داوەتە پاڵ ئێران.
Your Comment