ئێران پڕۆژەیەکی نوێ مووشەکی کرووزی بە دەستەوەیە

جێگری وەزیری بەرگری ئێران وتی: پڕۆژەیەکی مووشەکی کرووزی زەوینیمان لە پێش دایە کە مەودای پێوان و وردبینیی ئەو مووشەکانە بەبەکارهێنانی سیستەمی نەخشە هەڵگری نوێ و دیجیتاڵ، زیاتر دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار قاسم تەقی زادە، جێگری وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە دەستکەوتە نوێیە بەرگرییەکان لە بواری مووشەکی کرووز، ڕایگەیاند: لە بواری مووشەکی کرووزی زەوینی بەرز کردنەوەی مەودای پێوان و وردبینی ئەو مووشەکانە بەبەکار‌هێنانی سیستەمی نەخشەهەڵگری نوێ و دیجیتاڵ خەریکە شوێنی دەگیردرێت و لە داهاتوویەکی نزیکدا قۆناغەکانی تاقی کردنەوەی ئەو گەڵاڵە کۆتایی دێت.

ناوبراو سەبارەت بە پێشکەوتنەکان لە بواری مووشەکی باڵستیکی زەوی بە زەویش وتی: زۆربەی هەوڵی ئێمە لە ئەو بوارە ئەوەیە کە تەواوی مووشەکە زەوی بە زەوینەکان بکەینە خاڵ پێک کە ئەو کارە خەریکە کۆتایی دێت. هەروەها لە ئەو پڕۆژانە پێشکەوتووترین تەکنۆلۆژیاکانی ڕۆژی جیهان بەکار دێنین کە لە ئەو بوارە لە ڕیزی ٥ وڵاتی یەکەمی جیهان لە بواری مووشەکین.

جێگری وەزیری بەرگری سەبارەت بە چەکی پەدافەندی ئاسمانی لەیزریش وتی: لە بواری لەناو بردنی کوادکۆپتەر و وردە باڵندەکان تەکنۆلۆژیای پەدافەندی ئاسمانی لەیزریمان دەست خستووە کە تاقی کردنەوە لێکۆڵینەوەییەکانی ئەو چەکە کۆتایی هاتووە و بەرهەم هێنانی دەستی پێکردووە.

News Code 29367

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =