AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ٢٣ ٠٩:١٢

ترامپ دوای دیدار لە گەڵ ئەردۆغان:

کورد ڕازیە بە ئاگربڕ/ هێزەکانمان بۆ پاراستنی نەوت لە باکووری سووریا دەمێننەوە

کورد ڕازیە بە ئاگربڕ/ هێزەکانمان بۆ پاراستنی نەوت لە باکووری سووریا دەمێننەوە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا جەختی کرد کە کوردەکانی سووریا ڕازین بە ئاگربڕی ئێستای باکووری سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, دۆنالد ترامپ لە میانی دیداری لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان, سەرۆك كۆماری توركیا لە پەیامێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند:"هێزەكانمان لە سووریا دەمێننەوە بۆ پارێزگاریكردن لە نەوت".

ترامپ رایگەیاند: "كوردەكان رازین بەو دۆخەی ئێستا و ئاگربەست لە باكوری سوریا بەردەوام دەبێت".

وتیشی: "من لە نیگەرانییەكانی توركیا سەبارەت بە باكوری سوریا تێدەگەم".

لە درێژەی وتەكانیدا سەرۆك کۆماری ئەمریكا رایگەیاند: "پەیوەندییە بازرگانییەكانمان لەگەڵ توركیا لە ۲۰ ملیار دۆلارەوە بۆ ۱۰۰ ملیار دۆلار گەشە پێدەدەین.

راشیگەیاند: "لەگەڵ ئەردۆغان سەبارەت بە سیستمی موشەكی بەرگری S۴۰۰ی روسی و فرۆكەی شەڕكەری F۳۵ ی ئەمریكی گفتوگۆمان كرد".

سەبارەت بە دەستگیركراوەكانی داعش لە توركیا وتی: "توركیا تەنها ۱۰۰ چەكداری داعشی دەستگیركردووە."

News ID 29343

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha