٩٧ کەس لە زندانیگەلی تاوانی نائەنقەستانە لە کوردستان ئازاد کران

سەرۆکی گشتیی دادگەی کوردستان وتی: بە هەوڵی خێرخوازانەی بنکەی دیەی پارێزگای کوردستان و خێرخوازان لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٩٧ کەس لە زندانیگەلی تاوانی نائەنقەستانە ئازاد کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی دادگەی کوردستان، محەمەد ڕەزا موتەرەقێب وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، زیادی کرد: خەڵکی فەرهەنگ خۆشەویستی کوردستان وێرای هاوبەشی و یارمەتیدان لە کاروباری خێرخوازانە، بەردەوام یارمەتیی بەرچاویان داوە بە جەژنگەلی گۆڵڕێژان بۆ ئازادی زندانیگەلی تاوانی نائەنقەستانە و ماڵی.

سەرۆکی گشتیی دادگەی کوردستان وتیشی: بۆ ئازادی ئەو ٩٧ کەسە، زیاتر لە ٤٥ ملیارد ڕیاڵ پارە بۆ دانەوە بە قەرزداران و سکاڵاکەرانیان پێویست بووە، کە لە بەرامبەردا ژمارێکی زۆر لە سکاڵاکەران بێ بەرامبەر ماڵی خۆیان بەخشێوە و ڕەزایەتیان داوەتە زندانییەکانیان.

News Code 29341

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =