بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی ئەمریکا بەرەبەیانی چوارشەممە لە درێژ کردنەوەی دۆخی نائاسایی بەرانبەر ئێران بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دۆخی نائاسایی دژی ئێران بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە درێژ کردەوە.
ترامپ لە نامەیەکدا بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دۆخی نائاسایی نەتەوەیی لە بەرانبەر ئێران کە لە ساڵی ١٩٧٩ ی زایینیەوە پەسەند کراوە، یەک ساڵی دیکە درێژ دەکاتەوە.
Your Comment