سعوودی و پشتیوانی کردنی لە "تیرۆریزمی جیهانی"

عەرەبستانی سعوودی لە کاتێکدا خۆی بە لایەنگری ئاشتی لە ناوچە و جیهاندا دەناسێنێت کە ڕێژەی جینایەکانی لە ئاستی جیهاندا بە باشی سەلمێنەری پاڵپشتیی هەمەلایەنەی لە "تیرۆریزمی جیهانی"یه.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: ماوەیەکە بەرپرسانی عەرەبستانی سعوودی بە گرتنە بەری هەڵوێستی جۆراوجۆر خۆیان بە لایەنگری ئاشتی لە ناوچە و جیهاندا دەناسێنن و ژێستی مافی مرۆڤی دەگرن، بەڵکوو لەو رێگەوە بتوانن سەرپۆش لە سەر ڕەشایی جینایەتەکانیان وەک پاڵپشتی کارێکی سەرەکی و بنەمایی "تیرۆریزمی جیهانی" دابنێن.

سعوودییەکان هەروەها بە ناونیشانی هەڵەدان بە ڕای گشتی هەوڵ دەدات تا ئێران و بەرخۆدان لە ئاستی ناوچەدا بە هۆکاری پەرەدان بە تیرۆریزم بناسێنێت، بەڵکوو لەو سەرنجی رێگەوە ڕای گشتی لە جنیایەتەکانی خۆی لە ناوچەکە دوور بخاتەوە. ئەم هەوڵە دزێوەی عەرەبستانی سعوودی لە کاتێکدایە کە لە ئێستاشدا کەمتر کەسێک گومانی لە پەردان بە فەرهەنگی "تیرۆر و تیرۆریزم"، "ڕادیکاڵیزم"، "توندئاژۆیی" و "وەهابییەت" لە لایەن بنەماڵەی سعوودییەکانەوە هەبێت.

پاڵپشتی لە داعش و ئەلقاعیدە

لە ئێستادا عەرەبستانی سعوودی هۆکاری کوشتنی خەڵکی یەمەن، عێراق، سووریا، فەلەستین و تەنانەت لوبنانە. چونکە پاڵپشتیی ئەوان لە گرووپگەلی تیرۆریستی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو زۆر پەرەی ستاندووە و ڕەهەندی بەربڵاوتری بە خۆوە گرتووە. پاڵپشتی لە گرووپگەلی تیرۆریستی – تەکفیریی داعش یەکێکە لە ڕەش‌ترین خاڵەکانی جەنایەتگەلی سعوودی؛ پاڵپشتی لەو گرووپانە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بە تایبەت لە سووریا و عێراق بووە هۆی کوژرانی هەزاران کەس لە خەڵکی سڤیل و لەوان ژنان و منداڵان.

پاڵپشتی لە گرووپی ئەلقاعیدەش یەکێکی دیکە لە خاڵە ڕەشەکان لە کارنامەی پاڵشتیی سعوودی لە تیرۆریزمە و بەڵگە دیپلۆماسییە ئاشکرا بووەکان لە باڵوێزی قەتەر لە واشنتۆن لە بەرواری ٢٦ی ئاکتەوبری ٢٠١٦، نیشاندەری پاڵپشتیی محەمەد بێن سەلمان جێنشینی سعوودی و محەمەد بێن زاید جێنشینی ئیمارات لە هەندێک سەرکردەی تیرۆریستی ئەلقاعیدە و داعش لە یەمەنە.

لەو بەڵگانە وردەکاریگەلێک لە چالاکییەکانی دوو فەرماندەی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە و هەروەها یارمەتیگەلی دارایی ڕاستەوخۆ لە لایەن خالید بێن عەلی بێن عەبدوڵڵا حەمیدان سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگریی عەرەبستان بە عەلی ئەبکەر بۆ کڕینی پێداویستییەکان و ڕادەست کردنی بە ئەندامی داعش هاتووە. هەر بەو هۆیەیە کە عەرەبستان بە باوکی تیرۆریزم ناوی دەرکردووە.

هەر لەو پەیوەندییە پڕۆفیسۆر شیرین هانتێر مامۆستای زانکۆی جۆرج تاونی ئەمریکا و ئەندامی ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەمریکا، ئایدیالۆژیای وەهابییەتی عەرەبستانی سعوودی بە هۆکاری سەرەکیی سەرهەڵدانی تیرۆریزمی تەکفیری داعش دەزانێ و دەڵێ: "داعش سەرچاوە لە بیرۆکەی تەکفیریی وەهابییەت دەگرێت".

بەرگریی هەمەلایەن لە تیرۆریزمی دەوڵەتی

جگە لەوەی وترا، عەرەبستان سعوودی بەردەوام لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوو پاڵشتی هەمە لایەنەی ڕژیمی زایۆنی وەک نمونەی بەرچاوی پەرەدان بە "تیرۆریزمی دەوڵەتی" بووە. ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی عەرەبستان لە گەڵ ئیسرائیل بە بەراوەرد لە گەڵ وڵاتانی دیکەی عەرەبی، بە خێراییەکی زیاتر ئەنجام دەدرێت و ئەوە هەمان پرسێکە کە زایۆنییەکانیش بەردەوام و لە بۆنە جۆراوجۆرەکاندا بە بێ ئاماژەی ڕاستەوخۆ بە عەرەبستان، دانی پێدا ناوە.

بۆ وێنە، دەکرێت ئاماژە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی بکەین کە وتبووی: "ئیسرائیل لانی کەم لە گەڵ ٦ وڵاتی عەرەبی لە پەیوەندی دایە و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەو وڵاتانە هەنگاو بە هەنگاو درێژەی هەیە". جگە لەوە زنجیرە دیدارگەلی نهێنی لە نێوان بەرپرسانی عەرەبستان لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی نیشاندەری هاوڕێی بنەماڵەی سعوودی لە گەڵ نمانەی تیرۆریزمی دەوڵەتی واتە ڕژیمی زایۆنییە.

هاوکات لە پەراوێزی دانیشتنی ئەم دواییەی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیۆیۆرکدا، عادڵ جوبەیر وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەکی عەرەبستان بە شێوەی نهێنی لە گەڵ ئیسرائیل کاتێز وەزیری دەرەوەی ڕژیمی زایۆنی دیدار و گفتوگۆی کرد. ئەوە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی سعوودی و زایۆنی پێشتریش دیدارگەلێکیان لە ئاشتی باڵدا بە شێوەی نهێنی بووە.

دانوستان و مامەڵە بازرگانی و سەربازییەکانی نێوان ڕژیمی زایۆنی و عەرەبستانی سعوودیش بەشێکی دیکەی دەرخەری پەیوەندیی چڕی نێوان هەر دوو لایە؛ پرسێک کە بۆتە هۆی ئەوە زایۆنییەکان لە کوشتوبڕ و جەنایەتی دژی فەلەستینییەکان جەربەزەی زیاتر لە خۆیان نیشان بدەن. کەواتە بێ گومان بەرپرسانی سعوودی بە بەرگریی هەمە لایەنە لە تیرۆریزمی دەوڵەتیی ڕژیمی زایۆنی زۆرترین ڕۆڵیان هەیە لە درێژەی هەڵمەتی تیرۆریستیی ئەو ڕژیمە لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین.

پێکهاتنی هاوپەیمانی تیرۆریستی دژی خەڵکی یەمەن

یەکێکی دیکە لە کارنامە سەرتاسەر ڕەشەکانی عەرەبستان سعوودی لە پەرەدان و هاندانی تیرۆریزم و توندئاژۆیی لە ناوچە و جیهان پێکهاتنی هاوپەیمانی تیرۆریستی دژی خەڵکی بێ پشت و پەنای و بێ تاوانی یەمەنە. لە ساڵی ٢٠١٥ عەرەبستان هاوپەیمانییەکی پێکهاتوو لە ١٧ وڵاتی بۆ هێرشی نایاسایی و دڕندانە بۆ سەر یەمەن پێک هێنا. لەو کاتەوە تا ئێستا سعوودییەکان دەیان هەزار کەسیان لە یەمەن شەهید و بە سەدان کەسی دیکەیان بە شێوەی جۆراوجۆر بریندار کردووە.

هێرشی دەستدرێژکارانەی سعوودی بۆ سەر خەڵکی بێ تاوانی یەمەن لە قەوارەی هاوپەیمانییەکی تیرۆریستی و نایاسایی تا ئێستا گورزی کوشەندەی داوە لە هەژارترین وڵاتی عەرەبی. سعوودییەکان لە میانەی دەستدرێژیی چەندین و چەند ساڵەیان بۆ سەر یەمەن تەنانەت ئاشکراترین پرێنسیپی ئەخلاقی و مرۆڤایەتیان ژێر پێ ناوە و تەواو ناوەندەکانی دەرمانیشیان بۆردومان کردووە. ئەو پرسە بۆتە هۆی تا ئێستا لە سەدا ٨٠ی ناوەندە دەرمانییەکان لە یەمەن لە بابەتی پێدانی خزمەتی پزیشکییەوە دەستەوەستان بن.

ئەوە تەنیا نمونەیەکی چکۆلەیە لە زنجیرە جەنایەتەکانی عەرەبستانی سعوودی لە یەمەن. ئەو زنجیرە جەنایەتانە لە دژی خەڵکی بێ تاوان و بەرگریی یەمەن لە کاتێکدایە کە تەنانەت لە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی "بان کی مۆن" ئەمینداری گشتیی ئەو کاتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، عەرەبستانی لە لیستی پێشێلکارانی مافی منداڵانی یەمەن دانا، بەڵام هەڕەشەی بەرپرسانی سعوودی بە داخستنی یارمەتیگەلی دارایی بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە هۆی پاشەکشێی بان کی مۆن لە بڕیارەکەی.

بەو شێوە ئەوی لە یەمەن ڕوو دەدا، نمانەی هەڵمەتی تیرۆریستی هەمان عەرەبستانێکە کە لەوپەڕی دزێویدا دیتران واتە کۆماری ئیسلامی ئێران بە پاڵپشتیی تیرۆریزمی جیهانی تۆمەتبار دەکات! خاڵی سەرسووڕهێنەر ئەوەیە کە ئەوان خۆیان بە مزگێنی‌هێنەر و لایەنگری ئاشتی لە یەمەن دەناسێنن. ئەو لێدوانە جێ گاڵتەیە هەمان شتە کە ماوەیەک لەوە پێش "عادڵ جوبەیر" دەری بڕیبوو.

پاڵپشتی لە گرووپی تیرۆریستی مونافقین و ڕژیمی بەعس

لە ئێستادا پێشینەی چالاکی تیرۆریستی گرووپی مونافقین بۆ هەمووان ئاشکرایە؛ گرووپێک کە دەستی بە خوێنی هەزاران کەس لە ئێرانییەکان لە ساڵانی سەرەیائئ شۆڕشی ئیسلامی دایە و بەوەشەوە، عەرەبستان سعوودی یەکێک لە پاڵپشتانی سەرەکی و بنەمایی مونافقینە و لە هەمان کاتدا خۆی بە لایەنگری ئاشتی دەناسێنی و دیتران بە پێچەوانەکەی تۆمەتبار دەکات!

هەر لەو پەیوەندییە، ساڵی ڕابردوو "ڕادیۆ ئۆستەنی نۆڕوێژ" لە ڕاپۆرتێکدا هاوئاهەنگیی بەربڵاوی نێوان گرووپی تیرۆریستی مونافقین و دوو ڕژیمی عەرەبستان و زایۆنی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: "باڵوێزی عەرەبستان لە فەڕەنسا هەموو تێچووە ماڵییەکانی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ساڵانەی گرووپی موجاهێدین (مونافقین) لە پاریس دەدات". لەو ڕاپۆرتەدا هەروەها ئاماژە بە دانیشتنی ساڵی پێشووی مونافقین لە فەڕەنسا کرداوە و هاتووشە: "عەرەبستان لە گەڵ وەفدێکی باڵا بە سەرۆکایەتی سەلمان ئەنساری ڕاوێژکاری محەمەد بێن سەلمان جێنشینی عەرەبستان بەشداری ئەو کۆنفڕانسە بووە".

ئەوە لە کاتێکدایە کە سعوودییەکان بەردەوامن لە پاڵپشتیی پاشماوەی ڕژیمی بەعسی لە عێراقیش و سەرچاوەگەلی میدیایی لەبارەی هەموو هەوڵە دزێوەکانی لەو بوارەدا ڕایانگەیاند کە "خالید بێن فەیسەڵ ئالی سعوود" باڵوێزی عەرەبستان لە ئۆردۆن لە گەڵ "ڕەغد سەدام" کچی سەدام حسێن لە شاری "ئەمان"ی پایتەختی ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کردووە و هەر دوو لا لە میانەی ئەو دیدارەدا دوا گۆڕانکارییەکانی عێراق و چۆنیەتی پاشاگەردانی کردن بە دۆزی خەڵکی بە مەبەستی هاندانی زیاتری خۆپیشاندەران لە دژی دەوڵەتی بەغدا و سازدانی بشێوی و ئاژوە لە عێراق، بیر و ڕایان گۆڕییەوە.

خاڵی سەرنج‌ڕاکێش لەو دیدارە ئەوەیە کە بە گوێرەی میدیاکان باڵویزی عەرەبستان سعوودی لە ئۆردۆن بانگهێشت‌نامەیەکی ئاراستەی "ڕەغد سەدام" کردووە کە تێیدا داوای لێ کراوە لە دانیشتنێک لەبارەی عێراق کە لە بڕیارە لە ڕیازدا بەڕێوە بچێت، بەشداری بنوێنێت. سەرچاوەیەکی ئۆردۆنی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، لەوبارەیەوە وتی: "عەرەبستان سعوودی ڕەغد سەدامی بانگهێشت کردووە کە لە دانیشتنی مانگی داهاتووی زایینی لە ڕیاز سەبارەت بە دۆخی عێراق، بەشداری بکات".

ئەوی وترا تەنیا بەشێکی چکۆلەی پاڵپشتییەکانی عەرەبستانی سعوودی لە تیرۆریزم لە سەرتاسەری جیهانە و لە ئێستاشدا ڕاپۆرتگەلێکی جۆراوجۆر سەبارەت بە پەرەدان بە فەرهەنگی تیرۆر، تیرۆریزم، وەهابییەت و توندئاژۆیی لە لایەن عەرەبستان لە ئاسیای رۆژهەڵاتی و ئەفریقا بڵاو بۆتەوە.

News Code 29299

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =