یەکگرتوویی کۆڵەکەی دینە

ئەندامی سوننەی مەجلیسی خوبرەکانی رێبەری وتی: پرسی یەکگرتوویی نەک بەرژەوەندییەکی کاتی و سیاسیی سەڵەت، بەڵکوو کۆڵەڵە و پرێسنیپێکی ئایینە و یەکگرتوویی بە قازانجی هەموو ئۆمەتی ئیسلامییە.

مەولەوی نەزیر ئەحمەد سەلامی ئەندامی سوننەی مەجلیسی خوبرەکانی رێبەری لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری بەشی ئایین  و ئەندێشەی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەبارەت بە پێگەی یەکگرتوویی ئیسلامی لە ڕەوتی ڕابوونی ئیسلامی لەوڕۆکەدا وتی: پرسی یەکگرتوویی نەک بەرژەوەندییەکی کاتی و سیاسیی سەڵەت، بەڵکوو کۆڵەڵە و پرێسنیپێکی ئایین و یەکێکە لە پرسە سەرەکییەکانی قورئان و سوننەتی پێغەمبەری بەرزی ئیسلام (س‌خ)ـه.

ئەندامی سوننەی مەجلیسی خوبرەکانی رێبەری وتیشی: لە ١٢٠ ساڵی ڕابردوو دوو شەپۆل بۆ یەکگرتوویی ئیسلامی سەریان هەڵداوە؛ یەکەمیان، چالاکییەکانی سەید جەماڵەدین ئەسەدئابادییە کە بە یەکەمایەتی بەخشین بە ئاگایی ئۆمەی ئیسلامی و بووژانەوەی یەکگرتوویی ئیسلامی ڕاپەری و  کەسایەتیگەلێکی وەک محەمەد عەبدە، ڕەشید ڕەزا، حەسەن بەنا، جەماعەتی ئیخوانی و کۆمەڵەی ئەلئەزهەر و هەروەها شێخ شەڵتووت لە قووتابخانەی ئەودا پەروەردە بوون. ئەم ڕەوتە بۆ ماوەیەک وەستا و یەکگرتوویی ئیسلامی فەرامۆش کرا هەتا بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە لایەن ئیمام خومەینی (رە)یەوە پرسی یەکگرتوویی بووژایەوە. هەوڵەکانی ئیمام زۆر سەرکەوتووانە تا ئێستا بەردەوام بووە و کۆنفڕانسی یەکگرتووی ئیسلامی و دامەزرانی کۆمەڵەی جیهانی مەزهەبە ئیسلامییەکان و ... لە ئەنجامی ڕەوتی دووهەمن.

ناوبراو بە ئاماژە بە نەبوونی رێبەری شیاو و لێهاتوو لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی بۆ گەیشتن بە یەکگرتوویی ئیسلامی، زیادی کرد: ئاگایی بەخشین بە ئۆمەی ئیسلامی و ڕابوونی ئۆمەی ئیسلامی لە رۆژئاوای ئاسیا، رۆژئاوای ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناڤین گۆڕانکاریگەلێکن کە لە پاش شۆڕشی ئیسلامی و لە سای ئەو شۆڕشەوە مومکین بووە.

مەولەوی سەلامی لە درێژەدا بۆ سەبارەت بە نمانەیەکی گونجاوی یەکگرتوویی و نزیکبوونەوەی مەزهەبی لە گۆشەنیگای سوننەوە، ڕایگەیاند: ئەو نمانەیە لە باری تیۆرییەوە هەمان بابەتگەلێک لە خۆ دەگرێت کە لە قورئان و سوننەتی ڕەسولەڵڵا و پێشەوایانی ئاییندا بە کامڵی ئاماژەیان پێ دراوە و کردەکی و پراتیگیشی بریتییە لە پێڕەوکردن و ڕاپەڕاندنی پرسە تیۆرییەکان. ئەگەرچی لام وایە کە ئێمە لەوبارەیەوە هێشتا لە نیوی رێگەداین و نەمانتوانیوه ئەو ڕاهێنانانە بگەیێنینە ئامانجی خۆی.

نوێنەری پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە مەجلیسی خوبرەکانی رێبەری سەبارەت بە ئاستەنگەکانی بەردەم لایەنی کردەکی یەکگرتوویی، ئاماژەی بە دوو ئاستەنگی دەرەکی و ناوەکی کرد و ڕاشیگەیاند: ئاستەنگی دەرەکی دوژمنانی ئۆمەی ئیسلامین کە دژی هەموو هۆکار و ئەجێندایەکن کە دەبێتە هۆی مانەوە و پێشکەوتن و گەشەی ئۆمەی ئیسلامی و ناهێڵن کە ئۆمەی ئیسلامی بگاتە ئاستێک کە بتوانێ ئایدیا و تیۆرییەکانی ڕاپەڕێنێت و بەو مانایە کوفر چ نییە جیا لە دژایەتی کردنی ئیسلام و پێشکەوتنی پێڕەوانی. لە بەرامبەردا ئاستەنگی ناوەکی بریتییە لە هەمان کەم تاقەتی، بەرچاوتەنگی، ڕادیکاڵیزم، تووندئاژۆیی و بێ فیکرییەک کە لە نێوان مەزهەبە ئیسلامییەکاندا سەر هەڵدەدا و دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو ئۆمەیە دەستی بە یەکگرتوویی گونجاوی خۆی نەگات.

ناوبراو ئاگایی بەخشین بە هەموو چینەکانی خەڵکی لە بابەتی بەرژەوەندیی یەکەی ئۆمەی ئیسلامیی بە تاقە رێگەی دەربازبوون لە ئاستەنگەکان زانی و جەختی کرد: ئەوی باش بێت بۆ هەمووان باشە و ئەوی خراپە بۆ هەمووان خراپە و دوژمن دەیەوێ لەو دوو بژێرەدا سەر لە ئۆمەی ئیسلامی بشێوێنێت. هەڵبەت بۆ وەدی هێنانی یەکگرتوویی و تێکشکاندنی پیلانەکانی دوژمنان رێکارگەلێکی زۆر هەن کە لەوان دەکرێ ئاماژە بە بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکگرتوویی و دامەزرانی کۆمەڵەی جیهانی نزیکبوونەوەی مەزهەبەکان بکرێت. بەڵام بە داخەوە ئەو هەوڵانە تەنیا لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پێڕەو دەکرێت و وڵاتانی دیکەی ئیسلامی ئەگەرچی NGO و حزبەکانی سیاسی و ... لەو وڵاتانە پرسی یەکگرتووییان قبووڵ کردووە، لەوبارەیەوە کەمتەرخەمی دەنوێنن.

News Code 29277

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =