AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ١٩ ١٣:٠٣

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکایی باسی دەکات؛

ئەمریکا دەیتوانی ڕێگری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان بکات

ئەمریکا دەیتوانی ڕێگری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان بکات

نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا دەڵێت ئەگەر دەوڵەتی ترامپ زیاتر هەوڵی بدایە دەیتوانی ڕێگری بکات لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان بەڵام ئەو کارەی نەکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جگە لە کوردەکان و ڕەخنەگرانی سیاسەتی ئەمریکا لە سووریا، زۆربەی بەرپرسانی دەوڵەتی ئەو وڵاتەش پێیان وایە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزەکانی لە باکووری سووریا بووە هۆی ئاسانکاری هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان.

ڤیلیام ڕوباک، نێردەی ئەمریکا لە کاروباری سووریا و جێگری جەیمز جێفری، نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاروباری سووریا لەم دواییەدا لە نووسراوێکی ڕەخنەگرانە، دەوڵەتی ترامپی بە کەمتەرخەمی لە ڕێگری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان تۆمەتبار کردووە.

News ID 29266

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha