بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دووهەمین مێهرەجانی ئەدەبی کرمانجی مێلواری بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازی وەرگرتنی بەرهەمی شێعر و چیرۆک تایبەت بە مژاری "کچانی کوردی خوراسان و هەست و سوز و ئەوین و خەم و قارەمانی و حیماسەیان لە چوار سەدی ساڵی ڕابردوو" لە خوراسانی باکوور بەڕێوە دەچێت.
هەروەها لەو بانگەوازەدا بە ئاماژە بەوەی کە بەرهەمەکان دەبێ بە زمانی کوردی و شێوەزاری کرمانجی بێت، هاتووە کە بەشدار بووان دەتوانن لانیزۆر ٣ شێعری کلاسیکی بڵیند، ٥ شێعری کلاسیکی کورت، ٣ شێعری ئازاد و چیرۆکێک (کەمتر لە ١٠٠٠ وشە) ڕەوانەی نووسینگەی ئەو مێهرەجانە لە کانوونی زانکۆییانی خوراسان لە شاری مەشهەد بکەن.
ئاماژە بەوەش دراوە کە بەرهەمی هەڵبژاردە لە هەرکام لەو بەشانە وێرای وەرگرتنی کۆتڵە، خەڵاتێکی نەخدی دەدرێتێ (دە ملیۆن ڕیاڵ) و دوامۆڵەتی ناردنی بەرهەمەکانیش ١٥ی ڕەشەممەی ئەوساڵی هەتاوی ڕاگەیێندراوە.
Your Comment