AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ١٤ ٠٩:٥٩

تورکیا پاگەندەی کرد؛

خوشکی ئەبووبەکر بەغدادی لە سووریا دەستبەسەر کرا

خوشکی ئەبووبەکر بەغدادی لە سووریا دەستبەسەر کرا

خوشکێکی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش، لەلایەن هێزێکی تورکیا لە باکووری سووریا دەستگیرکرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی تورکیا رایانگەیاند: هێزەکانیان توانیویانە رۆژی دووشەممە لە ئۆپەراسیۆنێکدا خوشکی بەغدادی بەناوی رەسمیە عەواد، کە تەمەنی ۶۵ ساڵە دەستگیربکەن.
 خوشکەکەی بەغدادی لە نزیک شارۆچکەی عەزاز لە باکووری سووریا دەستگیرکراوە.
رۆژی یەکشەممە ۲۷ی ئۆکتۆبر دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە فەرمی کوشتنی ئەبووبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعشی راگەیاند.
 

News ID 29195

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha