گەشت لێدانی ڕووسیا لە دەڤەری قامیشلۆ

فەرماندەیی پۆلیسی سەربازی ڕووسیا دەڵێت: هێزەکانی ئەو وڵاتە بۆ یەکەم جار لە سنووری تورکیا – سووریا لە دەڤەری قامیشلۆ، ئۆپراسیۆنی گەشت لێدانیان ئەنجام داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ئیوان وۆلجین فەرماندەی پۆلیسی سەربازی ڕووسیا لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی گەشت لێدان لە دەڤەری قامیشلۆ گەورەترین شاری ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە نزیکی سنووری تورکیا هەواڵی دا.

بە وتەی ناوبراو، چەند ڕۆژ پیش، هێزەکانی سووریاش پاش ٧ ساڵ گەراونەتەوە بۆ ئەو ناوچە.

ئۆپراسیۆنی گەشت لێدان ناوچەیەک بریتی لە ٢١٠ کیلۆمەتر دەگرێتە بەر و ٤ کاتژمێر دەخایێنێت.

ئێستا دۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا پاش چەندین ڕۆژ هێرشی ئاسمانی سوپای توکیا، ئارامە. ماوەی ئاگربڕ لە باکووری سووریا پاش دیداری ئەردۆغان و پووتین لە شاری سووچی ڕووسیا درێژ کرایەوە، هەرچەند هاوکات بڕیار دراوە لە ماوەی ١٥٠ کاتژمێردا هێزە کوردییەکان لە باکووری سووریا کە بە ناوچەی ئەمن ناسراوە، بکشێنەوە.

News Code 29042

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =