AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ٣٠ ٠٧:٢٣

جێگری ئەردۆغان:

پلانمان هەیە بۆ گەڕانەوەی نزیکەی ٢ ملیۆن ئاوارەی سووری

پلانمان هەیە بۆ گەڕانەوەی نزیکەی ٢ ملیۆن ئاوارەی سووری

جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا لە پلانی ئەو وڵاتە بۆ گەڕاندنەوەی نزیکەی ٢ ملیۆن ئاوارەی سووری هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، فواد ئۆکتای جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتاردانی لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی ساڵی خوێندنی زانکۆی یێڵدیز تەکنیکی ئەستەنبۆڵ جەختی لە زەروورەتی کشانەوەی هێزە کوردەکان لە ناوچەگەلی دیاری کراو وەک ناوچەی ئەمن کرد و ڕایگەیاند: پلانمان هەیە بۆ گەڕانەوەی نزیکەی ٢ ملیۆن هاووڵاتیی ئاوارەی سووری بۆ ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا.

بە وتەی ئۆکتای پاش دوو ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و چڵی زەیتوون هەلی ئارام بۆ گەڕانەوەی خۆویستانەی ٣٦٥ هەزار ئاوارەی سووری بۆ وڵاتەکەیان ڕەخسا و لە ئێستاشدا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی ژمارەیەکی زیاتر لە پەنابەرانی سووری دەگەڕێنەوە.

جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها ئیدعای کرد کە لە ناوچەی ئەمنی دیاری کراوەدا خزمەتگەلێکی وەک دەرمانی، ڕاهێنان، شوێنی مانەوە، ئاو، کارەبا و جادە بۆ هاووڵاتیانی سووری دابین دەکرێت.

News ID 28989

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha