بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە حورییەت، وەزارەتی بەرگری تورکیا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە کوژرانی سەربازێکی ئەو وڵاتە و بریندار بوونی دوو سەربازی دیکە لە ناوچەی سنووریی نزیک سنوورەکانی ئێران بە هۆی تەقە و دەسترێژی هەواڵی داوە.
بە گوێرەی ئەو ڕاگەیێندراوە شوێنی ڕووداوەکە لە رۆژهەڵاتی پارێزگای وان و لە نزیکیی شاری چالدۆران بووە.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا وتراوە کە ئەو ڕووداوە بە هۆی هێرشی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بووە.
Your Comment