جێگری پێشووتری کۆشکی سپی لە دیمانە لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی مێهر وتی: ئێستاکە دیمۆکراتەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا خەریکی لێکۆڵینەوە بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆک کۆمار ترامپ بە هۆی وەبەرایەتی دان بە بەرژەوندی تاکەیی لە چاو ئاسایشی نەتەوەیین.
فرانک فن هیپل وتیشی: کۆماریخوازەکان لە ترامپ بە بۆنەی پشت کردن لە کوردەکان کە هاوپەیمانی ئێمە بوون لە شەڕی داعش لە سووریا، تووڕەن.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: پێش بینی ئەوەی کە ئەو کارە دەبێتە هۆی نەمانی دۆناڵد ترامپ لە سەر دەسەڵات یان نا، زووە بەڵام ئەو پرسیارە جیدییە دروست دەکات کە ئایا ناوبراو ساڵی داهاتووش وەکوو سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت یان نا.
Your Comment