بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە دۆزرانەوە و دەست بە سەردا گیرانی جیهازاتێکی زۆری سەربازی لە کەرکووک هەواڵی دا.
بە پێی ئەو هەواڵە، هێزەکانی ئاسایشی عێراق بە هاوکاریی هێزەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە بە پێی زانیاریی وردبینانە لە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاو لە گوندە مەنسووریە و سەدەی سەر بە کەرکووکدا دەستیان بە سەر ئەو جیهازاتەدا گرتووە.
Your Comment