میلیشیاکانی سەر بە تورکیا ٩ کەسیان لە گرێ سپی گولـلە باران کرد

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە هێزە ملیشیاکانی سووری سەر بە ئەنقەرە لانی کەم ٩ کەسی سڤیل و لەوان ژنه سیاسەتوانێکی کوردیان گولـلە باران کرد .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە گاردیەن، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە هێزە ملیشیاکانی سووری سەر بە ئەنقەرە لە هێرشی سەربازی بۆ سەر شارە سنووری و کوردنشینیەکانی باکووری سووریا، لانی کەم ٩ کەسی سڤیل و لەوان ژنه سیاسەتوانێکی کوردیان گولـلە باران کردووە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، ٩ کەسی لە سێدارە دراوە خەڵکی شاری گرێ سپین و لە رۆژانی ڕابردوودا لە سێدارە دراون و هەروەها ژنە سیاسەتوانە کوردەکەش ناوی "هێرڤین خەلەف"ـه کە لە شۆفیرەکەی هەر دوو لە لایەن ملیشیاکانەوە کوژراون.

لقی سیاسیی هێزەکانی کوردی سووریای دیموکراتیک بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، بە ئاماژە بەو ڕووداوە، ڕایگەیاند: خەلەف لەو هێرشە لە ئۆتۆمبیلەکەی خۆی دابەزێندراوە و لە لایەن ملیشیاکانی سەر بە تورکیاوە هێرشی کراوەتە سەر. ئەو کارە سەلمێنەری جەنایەتی ئاشکرای دەوڵەتی تورکیا هەمبەر بە خەڵکی سڤیلە.

شایانی باسە، هێرڤین خەلەف سەرۆکى حیزبی ئایندەى سووریا بووە کە بە وتەی مۆتلۆ چیۆبرۆغڵۆ کارناسی پرسی سیاسی کوردەکان، مەرگی بۆشاییەکی گەورەیە و کە لە بواری دیپلۆماسیدا کەسێکی لێهاتوو و دیار بوو و بەردەوام لە دانیشتنەکانی لە گەڵ ئەمریکا، فەڕەنسا و وەفدە بیانییەکاندا بەشداری دەکرد.

News Code 28862

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =