مەرجەکانی کوردی سووریا بۆ ڕێککەوتن لە گەڵ ئەنقەرە و دیمەشق

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند: کورد چەند مەرجی هەیە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانیان لەگەڵ تورکیا و سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بە ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا لەگەڵ ئەنقەرە گفتوگۆ دەکەین و بە مەرجی یەکخستنی هێزەکانی هەسەدە وەکوو بەشێک لە سوپای سووریا لە ئایندەدا و دانان بە ئیدارەی خۆسەر ئامادەی رێککەوتنین لە گەڵ سووریا.

مەزلۆم عەبدی کۆبانی وتی:  "دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکە سەربازییەکاندا، تورکیا دەستیکردووە بە بۆردومانکردن هێزەکانیان، لە ئێستادا مەرجی ئێمە بۆ گفتوگۆ راگرتنی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیایە".

وتیشی: "پاراستنی زیندانەکانی داعش چیتر لە پێشینەی کارەکانمان نییە، هێزەکانی تورکیاش هەشت گوندیان لەسەر سنوری سووریا کۆنتڕۆڵ کردووە".

باسی لەوەشکردوە، "هێزەکانی تورکیا زیندانییەکیان کە قامیشلۆ بۆردومان کردوە، بەو هۆیەش پێنج چەکداری داعش هەڵاتوون، لە ئێستاشدا ئەمریکا ئاسمانی بە روی هێزەکانی تورکیادا کردوەتەوە، ئەوەش بە پێی رێککەوتنێکی نهێنی".

 سەبارەت بە رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی سووریاش بە نێوەنگیری رووسیا وتی: مەرجی ئەوان بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی سووریا بریتییە لە دانان بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باکووری سووریا و لە داهاتوودا یەکخستنی هێزەکانی سەر بە هەسەدە لە چوارچێوەی سوپای سووریادا.

News Code 28843

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =