بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی بنکەی دیمەنی فەرهەنگی_ مێژوویی هەورامان، پوویا تالب نیا بە ئاماژە بە ڕەوانە کرانی پێشنووسی دۆسیەی تۆماری جیهانی هەورامان بە دۆسیەی یۆنسکۆ وتی: بە کامڵکردنی کاروباری توێژینەوەی تۆماری جیهانی لە لایەن کارناسانی بنکە و نووسینگەی جیهانی وەزارەتی میرات و بە پێی فۆڕمگەلی پارێزگاری جیهانی، دۆسیەی هەورامان بۆ تۆمار و ئەنجامدانی هەنگاوە پێشەکییەکانی تۆماری جیهانی ڕەوانە کراوە.
تالب نیا بە ئاماژە بەوەی کە ٨٠ کارناس و پسپۆڕ لە بوارە جۆراوجۆرەکانی کۆکردنەوەی ئەو دۆسیەدا ڕۆڵیان گێراوە، ڕایگەیاند: توێژینەوەکان لە بواری جەماوەرناسی، کۆنینەناسی و مێژوو، زانستی سروشتی، نژیارڤانی، بەڵگەگەلی مێژوویی، هەوارنشینی و بوارە هاوپەیوەندەکان بەو دۆسیە ئەنجام دراوە.
وتیشی: تۆماری جیهانی هەورامان هەنگاوێکی بەرزە بۆ گەشەی ناوچەی رۆژئاوای ئێران و بێ گومان بەو کارە هەورامان بەهرەمەند دەبێ لە پاڵپشتیگەلی ڕێکخراوی جیهانی یۆنسکۆ.
بەڕێوەبەری بنکەی دیمەنی فەرهەنگی _مێژوویی هەورامان جەختی لە هاوڕیی خەڵک و میدیاکان لەو بوارە و پاڵپشتیگەلی زیاتری بەرێوەبەران و بەرپرسانی پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان لە ڕەوتی کۆتایی تۆماری جیهانی، تەرخانی بوودجەی پێویست بۆ ساماندانەوەی شانە بەنرخەکان کرد و ڕاشیگەیاند: کامڵ کردنی کۆتایی دۆسیەکە پێویستی بە پاڵپشتیی بەڕیوەبەرانی باڵای وڵات و پارێزگایە.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە فەرمانی تایبەتی سەرۆک کۆمار بۆ تۆماری جیهانی هەورامان کرد و زیادی کرد: بەڕێوەبەرانی گشتیی میراتی فەرهەنگی پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان بۆ پێشخستنی ئەو دۆسیە بەردەوام هاوڕێ و پاڵپشتمان بوونە.
Your Comment