بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بوونی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا ناڕەوا بوو و بڕیاری ئەمریکا بۆ چوونە دەرەوە لە خاکی سووریا دەبێ زووتر بوایە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هیوای خواستووە ئاشتی و پاوەجێی لە سووریا و ناوچەکە دوای ئەم کشانەوەی ئەمریکا بێتە دی .
ئەوەش ڕاگەیێندراوە کە ئێران بە نیگەرانیەوە دەڕوانێتە پرسی ئەگەری هاتنی هێزی سەربازی تورکیا بۆ خاکی سووریا و پێیوایە : ئەگەر کاری وا ببێت نەک تەنیا نیگەرانی ئەمنیی تورکیا چارەسەر نابێت، بەڵکوو دەبێتە هۆی خەساری گیانی و مادی بەرفراواندا و هەر بۆیە کۆماری ئیسلامی ئێران دژی هەرچەشنە ئۆپراسیۆنێکی سەربازیە کە ڕەنگە لەو ناوچەیە ڕوو بدات.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە پەیوەندی بەپەلە لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا و سووریا بە مەبەستی نەهێشتنی نیگەرانیەکان لە ڕێگایەکی ئاشتی خوازانەوە ئامادەیی هەیە و جەخت دەکات ڕێز گرتن لە یەکپارچەیی نەتەوەیی و نیشتیمانیی سووریا و هەروەها ڕێککەوتنی ئادانا بنەمایەکی لەبارە بۆ گفتوگۆکان.
Your Comment