بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران کە سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، لە گەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دیدار و گفتوگۆی کرد.
ماڵپەڕی فەرمی دەوڵەتی هەرێم، سەبارەت بە ئەو دیدارە ڕاپۆرتی دا کە تاڵەبانی ئاماژەی کردووەتە سەر پێوەندی مێژوویی و درێژی نێوان کوردەکان و شیعەکان لە عێراق و لە سەر زەروورەتی تۆکمە کردنەوە و پەرەپێدانی هەرچی زیاتری ئەو پێوەندییە جەختی کردووە.
تاڵەبانی و مەسجدی هەروەها لە سەر زەروورەتی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا قسەیان کرد و جەختیان کرد کە هەرێم ئامادەیە تەواوی کێشەکانی لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی عێراق چارەسەر بکات.
Your Comment