بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیرەج مەسجدی باڵویزی ئێران لە بەغدا رۆژی چوارشەممە ١٠ ی ڕەزبەر سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و سەرەتا لە گەڵ مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دیداری کرد.
سەرۆک وەزیرانی هەرێم و باڵوێزی ئێران، لە ئەو دیدارەدا، پێوەندییەکانی هەرێم و ئێران و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکەیان لێک دایەوە.
بە پێی ئەم راپۆرتە، باڵوێزی ئێران لە سەر پەرەسەندنی و گەشەی پێوەندی دوو لایەنەکە جەختی و ئامادەیی تارانی بۆ ئەو پرسە گرینگە ڕاگەیاند.
عەبدوڵڵا ئاکرێیی، بەرپرسی پێوەندییەکانی ئێران لە بنکەی پێوەندییە دەرەکییەکانی هەرێم لەم بارەوە ڕایگەیاند: مەسجدی لەو ماوەیەدا کە لە هەرێمە لە گەڵ مەسعوود بارزانی ڕێبەری پارتی، نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و چەند شاندی دیکە دیدار و گفتوگۆی کردووە، ئەو سەفەرە لە درێژەی قووڵ کردنەوە و پەرەپێدانی پێوەندی دوو لایەنە و چارەسەری بڕێک پرس و کێشە لە پێوەندییەکان بە تایبەتی بازرگانی گرینگایەتی تایبەتی هەیە.
Your Comment