بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێرگەی لاورۆف لە پەراوێزی مەکۆی گشتی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە وڵام بە پرسیارێکی ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵۆ، سەبارەت بە دانوستانی نێوان تورکیا- ئەمریکا هاوپەیوەند بە ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا، ڕایگەیاند: تورکیا بە هۆی دزەی چەکدارەکان بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکا لە گەڵ کێشە بەرەو ڕوو بووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: پرسی یەکپارچەیی وڵاتی سووریاش هەیە، لەبارەی پرسی ناوچەی ئەمن کەمتەرخەم نین و پەیوەندیمان لە گەڵ ئەنقەرە و واشنتۆن هەیە. ئەمریکا کوردی سووریا بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکار دێنێت و دەستی داوەتە دامەزراندنی ڕێکخراوە و دامودەزگا.

سێرگەی لاورۆف، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەمریکا خەریکە کەڵک لە کوردی سووریا وەردەگرێت.
News Code 28562
بۆچوونی ئێوە