بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە گەڵ دۆناڵد ترامپ هاوتا ئەمریکییەکەی خۆی دیداری کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو دیدارە لە شاری نیۆیۆرک و لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە چوو.
ساڵح لە ئەو دیداە بە ترامپی گوت: عێراق بەرپرسی پاراستنی یەکپارچەی خاکی خۆیەتی.
ناوبراو هەروەها جەختی کرد: ئێمە سەرکەوتنی زۆرمان لە بواری شەڕ دژی تیرۆریزم بەدەست هێناوە.
سەرۆک کۆماری عێراق وتی: ئێستاکە عێراق خەریکی خێرا کردنەوەی ئاوەدان کردنەوەی وڵاتە.
بۆچوونی ئێوە