بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپا لە یەکەمین پیشانگای فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ڕاوکراو لە دەستی دەستدرێژکاران لە باخی مۆزەخانەی بەرەڤانی، جەختی کرد: تەنیا بەشێکی چکۆلەی هێزەکانمان ئاشکرا کردووە، لە فەزای زەینماندا گەمەی شەڕ لە گەڵ زلهێزەکان باسێکی باو و ئاساییە.
فەرماندەی گشتیی سوپا ئەو پیشانگایەی وەک هێمایەکی چکۆلە لە پێشکەوتنە بەرچاوە تەکنۆلۆژیاییەکانی وڵات وەسف کرد و ڕایگەیاند: ئێمە پیشانگایەکی هەموو جۆرەمان لە فرۆکەگەلی بێ فرۆکەوانی بە بارمتەگیراوە هەیە کە لە خۆیدا هەڵگری دوو مانای تاڵ و شیرینە. تاڵە بەو پێیەی کە نیشاندەری دەستدرێژیی ئەمریکا بە خاکی وڵاتی ئێرانە و شیرینە بەو پێیەی نیشاندەری داخران و کرانە ئامانجە و ئەوەش واتە دابەزینی دەسەڵاتی تەکنۆلۆژیی ئەمریکا.
جەختیشی کرد: بە ئاشکرا ڕادەگەیێنین هەر کەس دەستدرێژی بکاتە سەر هەرێمی سنوورەکانمان، دەیکەینە ئامانج و ئەوەش ناشارینەوە و بە ئاشکرا دەیڵێین و بەرپرسایەتیی هەڵمەتەکانمان لە ئەسزتۆ دەگرین. بەڵام با بزانن ئەوە تەنیا بەشێکی چکۆلەی تەکنۆلۆژیا و توانستی بەرگریی ئێرانە.
سەردار سەلامی بە ئاماژە بەوەی لە کاردانەوەدا یەکلاکەرەوەین، ڕاشیگەیاند: هیچکات رێگە نادەین شەڕ بێتە ناو خاکی ئێرانەوە و تا کۆتایی دەوەستین.
Your Comment