بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێرای پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی سەفەری وەفدی سیاسی تاڵەبان بۆ ئێران، ڕایگەیاند: ئەم سەفەرە لە چوارچێوەی گفتوگۆ بەربڵاوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ هەموو لایەنەکانی ئەفغانستان ئەنجام دراوە و لە گفتوگۆی ئەو وەفدە لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی دوا گۆرانکارییەکانی ئێستای ئەفغانستان تاوتوێ کراوە.
شایانی باسە، ئەو وەفدە سیاسییەی تاڵەبان پاش سەفەری ئەم دواییەیان بۆ مسکۆ و دیدار لە گەڵ بەرپرسانی ڕووسیا، بۆ گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە ڕەوتی ئاشتیی ئەفغانستان و پێشکەوتن لە پڕۆژەگەلی ئابووریی ئێران لەو وڵاتەدا سەردانی تارانیان کرد.
Your Comment