بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری کرماشان، ئومێد قادری وتی: ڕۆژی سێشەممە ٢٦ ی خەرمانان لە کۆبوونەوەیەک کە لە نووسینگەی بەرپرسی گشتی تۆماری وەزارەتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی وڵات بەڕێوە چوو، دوو قورئانی مێژوویی، تاوتێکی مەفرەغی، مۆرێکی وەک بۆریی و چوار سەرکۆڵەکەی سەردەمی ساسانی بە ئامادە بوون و بەرگرییەکانی کارناسانی میراتی فەرهەنگی پارێزگای کرماشان تۆماری نەتەوەیی کرا.
ناوبراو وتیشی: ئەو شتانە بە پێی نرخی مێژوویی و تاقانە بوونیان چوونەتە ڕیزی ئاسەواری نەتەوەیی.
ئەو بەرپرسە ڕاشیگەیاند: بە ئەو ڕووداوەوە ژمارەی ئاسەوارە گواستراوەکانی پارێزگای کرماشان کە تۆماری نەتەوەیی کراون گەیشتە ٣١ دانە.
Your Comment