AP ١٣٩٨ خەرمانان ٢٦ ٠٩:٤٨

ترامپ: بێ گومان نامانەوێت لە گەڵ ئێران شەڕ بکەین

ترامپ: بێ گومان نامانەوێت لە گەڵ ئێران شەڕ بکەین

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە پاگەندەی ئەوەی کە ئێران ئەگەری هەیە بەرپرسی هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی عەرەبستانە، وتی: بێ گومان نامانەوێت لە گەڵ شەڕ بکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە جەزیرە، دۆناڵد ترامپ ڕۆژی دووشەممە پاگەندەی کرد کە سەبارەت بە دەستێوەردانی ئێران لە هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی کمپانیای ئارامکۆ لە عەرەبستانی سعوودی زانیاری زۆری لە بەردەستدایە، بەڵام دەیەوێت بە دڵنیاییەوە بزانێت کە چ گرووپ یا وڵاتێک هۆکاری سەرەکی ئەو هێرشە بووە.

ناوبراو لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ئایا پێی وایە کە ئێران هۆکاری ئەو هێرشە بووە، پاگەندەی کرد: ئێستاکە وا دیارە.

ترامپ لە درێژەدا زیادی کرد: سەرەڕای تەواوی ئەو قسانە، ئێمە دڵنیاین کە نامانەوێت لە گەڵ ئێران شەڕ بکەین. سەرەڕای ئەوەی کە زیاتر لە هەر کەسێک ئامادەییمان هەیە، بەڵام نامانەوێت لە گەڵ هیچ لایەنێک شەڕ بکەین.

ترامپ هەروەها لە تویتێکدا نووسی: هێرش کرایە سەر عەرەبستان، نەک ئێمە. من نامەوێت بە شەڕەوە تێوەگلێم. بەڵام هەندێک جار ناچارین. ئێستا ئەبێ بزانین ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانمان چی دەبێت. نیگەرانی شەڕ نیم. ئێمە سوپایەکی بەهێزمان هەیە.

News ID 28381

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha