دیداری حەسەن ڕۆحانی و ترامپ لە بەرنامەی ئێمەدا نییە/ زەریف دەچێتە ئەمریکا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پاگەندەی میدیاکان لەبارەی دیداری ترامپ و سەرۆک کۆماری ئێران لە میانەی سەفەری بۆ نیۆیۆرک، وتی: نە ئەو دیدارە لە پلانی کاریدایە و نە لە نیۆیۆرکدا شتی وا ڕوو دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە پرێس کۆنفڕانسێکدا سەبارەت بە سەفەری دوکتۆر حەسەن ڕۆحانی بۆ تورکیا ڕایگەیاند: ئەوڕۆ سەرۆک کۆمار لە پێنجەمین کۆبوونەوەی سەرکردەی وڵاتانی ئەندامی ڕەوتی ئاستانەدا بەشدار دەبێ و هیوادارین ئەنجامەکانی ئەو دانیشتنە بە سوودی خەڵکی ناوچە و سووریا بێت.

ناوبراو هەروەها لەبارەی ئەگەری دیداری ترامپ و ڕۆحانی لە پەراوێزی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕاشیگەیاند: من ئەو دیدارە پشت‌ڕاست ناکەمەوە. نە ئەو دیدارە لە پلانی کاری ئێمە دایە و نە لە نیۆیۆرکدا شتی وا ڕوو دەدات.

مووسەوی سەبارەت بە پەیامی دەرکرانی بۆڵتۆن بۆ ئێران، ڕوونی کردەوە: ئێمە هیچ پەیامێکمان لە ئەمریکا وەرنەگرتووە و کارمان بە هۆکارەکانی دەرکرانی بۆڵتۆنەوە نییە و ئەوە پرسێکی ناوخۆیی ئەو وڵاتەیە. ئێمە چاومان لە کەسەکان و گۆڕانکارییەکان نییە، بەڵکوو ئەوی بۆ ئێران گرینگە هەنگاوەکان و کردەوەکانە و وەک پێشتریش ڕامانگەیاندووە، ئەگەر ئەمریکا بگەڕێنەوە سەر بەرجام و دەست هەڵگرن لە تیرۆریزمی ئابووریان، دەتوانن بگەڕێنەوە سەر کۆمیسیۆنی هاوبەشیان و قسەی خۆیان بکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕووانییە پرسی ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی ئەورووپا لە بەرجام و جەختی کرد: ئێران چاوی لە ڕاپەڕاندنی بەڵینەکانی ئەورووپا بە پێی بەرجام و بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش نییە. ئەزموونی ١٦ مانگی ڕابردوو بەو ئەنجامەی گەیاندنین کە ئەو ڕەوتە جێی هیوابەخشی نییە، بەڵام بەوەشەوە دەلاقەی دیپلۆماسیمان بەردەوام کراوەیە.

ناوبراو هەروەها لەبارەی تۆمەت لێدانەکان بۆ هێرشی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودی، بە ئاماژە بە داکۆکی ئێران لە گەلی چەوساوەی یەمەن، وتی: بێ گومان خەڵک و سوپای یەمەن بەو کارەیان وەڵامی ٥ ساڵ پێکدادانی خوێناوی و پەلاماری هاوپەیمانی سعوودی بە پاڵپشتیی وڵاتانی رۆژئاوایی بۆ سەر وڵاتەکەیان داوەتەوە و ئەو هێرشە هیچ دەرەوەستی بە ئێرانوە نییە و درۆ و بۆختانەکان تەنیا ڕووی ناچاریی شکستەکانیانە.

News Code 28367

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =