بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پلەبەندی تایمز timeshighereducation سیستەمێکی پلەبەندی نێودەوڵەتییە کە زانکۆکانی جیهان پەلەبەندی دەکات. ئەو سیستەمە نزیک بە هەزار و ٤٠٠ ڕێکخراوی پەروەردەی باڵا لە سەرتانسەری جیهانی لێک داوەتەوە. لە ئەو پلەبەندییە ناوی ٤٠ زانکی ئێرانی هەیە کە زانکۆی کوردستان لە پلەی بیست و یەکەم لە نیو ئەو ٤٠ زانکۆیەیە و پلەی نێودەوڵەتیشی بە پێی پلەبەندی تایمز، ١٠٠٠-٨٠١ ە.
پلەبەندی جیهانی " پەروەردەی باڵای تایمز" شانەیەکی کردەیی جیهانییە کە زانکۆکان لە تەواوی بوارە سەرەکەییەکان بریتی لە پەروەردە، لێکۆڵینەوە، گواستنەوەی زانست و ڕوانینی نێودەوڵەتی ناوبژیوانی دەکات.
Your Comment