بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای کوردستان، سەعدی نەقشبەندی وتی: لە دەیەی سێهەمی خەرمانان تا کۆتایی گەلاوێژ ١٨٧ جار ئاگرکەوتنەوە لە لەوڕگە و دارستانەکانی پارێزگا ڕووی داوە کە لە ئەو ڕێژە ٢٠٦ دۆنم لە ڕووبەری لەوڕگەکان دارستانی تێدا بووە.
ناوبراو ئاماژەی کردە سەر ئاگرکەوتنەوەکان و زیادی کرد: لەوڕگەکان بە ٩٣ جار زیاترین جاری ئاگرکەوتنەوەیان بوو و ٦٩ جاریش لە دارستانە سروشتییەکان و ٢٥ جاریش ئاگرکەوتنەکانیش لە دارستانەکان ڕووی داوە.
نەقشبەندی زیاترین ئاستی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی هەڵکەوتوو لە پێنج شارستانی دارستانی پارێزگا هی کامیاران بە ٤٨ دۆنم ڕاگەیاند و وتی: کەمترین ڕێژەش بە ٥.٨ دۆنم هی سەقزە و زیاترین ئاگر کەوتنەوە لە دارستانە سروشتییەکانیش ١٠١ دۆنم لە مەریوان و کەمترین ئاستیش هی سەقز بە یەک دۆنمەوە ڕووی دا.
بۆچوونی ئێوە