بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە کەناڵی "المنار"، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە وتەدانی بە بۆنەی رۆژانی مانگی موحەڕەم و ماتەمینی حسێنی (دخ) جەختی کرد کە بەرخۆدان رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە فەرماندەی خێوەتگەی خۆی دەزانێ و کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر گوشاری ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بەجێ نایەڵێت.
نەسروڵڵا ڕاشیگەیاند: ئێمە ئەوڕۆکە لە شەڕێکی گەورەداین و ئەمریکا، ئیسراییل دەیانەوێ خێوەتگە و بەرەکەمان گەمارۆ بدەن، بەڵام فەرماندەری ئەو خێوەتگەیە ئیمام خامنەیی و ناوەندی خێوەتگەکەیش کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە بەرامبەر بە گەمارۆ، برسێتی و شەڕ بەچۆکدا نایەت و ئێمە تا دوایین دڵۆپی خوێنمان پشتیوانی لێ دەکەین.
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا هەروەها ڕوو لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی وتی: ئەوشەو و بەیانی بە ترامپ و نەتانیاهۆ دەڵێین کە ئێمە گەلێکین نە گەمارۆ، نە بایکۆت و نە برسێتی بە چۆکمان ناهێنی و لە بەرامبەر ئەمریکا و ئیسرائیل بە ئیمام خامنەیی دەڵێین کە ئەی منداڵی حسێن (دخ)، ئێمە بە جێت ناهێڵین.
Your Comment