بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمید سەمەدی یەکێک لە داهێنەرانی ئەو شۆفڵی هەتاوییە وێرای ئاماژە بە دانانی ناوی "هێزی کوردستان" لەو شۆفڵە، ڕایگەیاند: بەرهەم هێنانی ئەم تەکنۆلۆژیایە یەک ساڵی خایاند و نزیکەی ١٤ میلۆن تێچووی بووە.
ئەم داهێنەرە سنەییە وێرای بیرهێنانەوەی نەبوونی هاوتای ناوخۆیی و جیهانی ئەم شۆفڵە، ڕاشیگەیاند: "هێزی کوردستان" توانای هەڵگرتنی یەک تۆن بار و گواستنەوەی ٢ تۆن کاڵای هەیە.
هەروەها ئومێد زەندی لەبارەی شێوەکانی دابین کردنی وزەی ئەو شۆفڵی هەتاوییە وتی: وزەی کاری "هێزی کوردستان" لە تیشکی خۆرەوە دابین دەکرێت و لە ئەگەری پێویستی بە شاڕژی، دەکرێ لە کارەبای ماڵان کەڵک وەرگیرێت.
وتیشی: بە هۆی کەم دەنگ و هەرا بوون و هەروەها بەرهەم نەهێنانی مادەگەلی پیسکەرەوەی ژینگە، ئەم تەکنۆلۆژیایە زۆر گونجاوە بۆ ناوەندگەلی پیشەسازیی وەک ئاژەڵدارییەکان و کار لە شوێنە بەرتەسکەکانی وەک پارک و کۆڵان.
بۆچوونی ئێوە