بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، سەهام مووسەوی پەرلەمانتاری عێراقی لە کۆتلەی فەتح جەختی کرد کە ئەمریکا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا پاڵپشتیی هەمەلایەنە لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەکات.
ناوبراو بە ئاماژە بە گواسترانەوەی تیرۆریستان بە فرۆکەگەلی ئەمریکی، وتیشی: ئێمە شایەدی پاڵپشتیی ئەمریکا لە داعش لە رێگەی ڕاهێنان و پڕچەک کردنیانین.
مووسەوی بە بیرهێنانەوەی پاڵپشتیی ئەمریکا لە تیرۆریستانی داعشی لە مەودای نێوان سووریا و عێراق، جەختیشی کرد: بەو هۆیەوە ئێمە بە دوای پەسند کردنی یاسایەک بۆ دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی لە خاکی عێراقین.
Your Comment