بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی کیۆدۆی ژاپۆن بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە پێشنیاری دیدار و کۆبوونەوەی حەسەن ڕۆحانی و دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆمارانی ئێران و ئەمریکای لە پەراوێزی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە کۆتایی ئەم مانگە (سێپتامبێر) لە نیۆیۆرک بەڕێوە دەچێت، لە لایەن ئەمریکاوە ئاراستە کراوە.
پاگەندەی ئەوە کراوە کە ئەم پێشنیارەی ئەمریکا لە لایەن وڵاتانێکی وەک فەڕەنسا بە ئێران ڕاگەیێندراوە و ئەمریکا هیوادارە کە رۆژی ٢٥ی سێپتامبێر (٣ی ڕەزبەر) ئەم دیدارە بڕەخسێت، بەڵام هێشتا ئێران وەڵامێکی بەو داواکارییە نەداوەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕۆحانی بە ڕاشکاوی ڕایگەیاندووە کە هیچ پلان و بڕیارێکی بۆ دیدار لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا نییە،
بۆچوونی ئێوە