AP ١٣٩٨ خەرمانان ٦ ١٠:٥٤

نوێنەری مەریوان و سەوڵاوا:

بەڕێوەچوونی شانۆی سەرشەقامی مەریوان نیشانەی بوونی ئەمنییەت لە کوردستانە

بەڕێوەچوونی شانۆی سەرشەقامی مەریوان نیشانەی بوونی ئەمنییەت لە کوردستانە

نوێنەری خەڵکی مەریوان و سەوڵاوا وتی: بەڕێوەچوونی مێهرەجانی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە خاڵی سیفری سنووریی وڵات هێمای ئاسایشی سەقامگیر لەو پارێزگایەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەنسوور مورادی شەوی ڕابردوو (سێ شەممە) لە ڕێوڕەسمی کۆتایی چواردەهەمین مێهرەجانی شانۆی سەرشەقامی مەریوان ڕایگەیاند: گەشەی هەمەلایەنەی ئەوڕۆ گرینگترین پرسێکە کە یەکێک لە دەرکەوتەکانی پرسی هونەری و فەرهەنگییە و دەتوانێ کاریگەریی لە گەشەی پارێزگایی و نیشتمانیدا هەبێت.

نوێنەری مەریوان بە ئاماژە هەوڵ و بەڵێنییەکان لە پێناو بەرزکردنەوەی گوژمەی مێهرەجانی شانۆی سەرشەقام لە ئاستی وەزارەتخانە، جەختی کرد: بەڕێوەچوونی مێهرەجانی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە خاڵی سیفری سنووریی وڵات هێمای ئاسایشی سەقامگیر لەو پارێزگایەیە.

شایانی باسە لەو ڕێوڕەسمە، فاتح بادپەروا بەڕێوەبەری چواردەهەمین مێهرەجانی شانۆی  سەرشەقامی مەریوان و چەندین خولی پێشوو، بە ماچ کردنی سەر شانۆی هۆڵەکە ماڵئاوایی لە بەڕێوەبەریی ئەو مێهرەجانە کرد.

News ID 28081

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha