گۆڕانی هەڵوێستی ترامپ هەمبەر بە چین و ئێران گرینگترین دەسکەوتی جی ٧ بوو

سەرۆکی ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک گۆڕانی هەڵوێستی ترامپی هەمبەر بە چین و ئێران بە گرینگترین دەسکەوتی کۆبوونەوەی ٢٠١٩ی جی ٧ زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕیچارد هاس سەرۆکی ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاند: دوو دەسکەوتی گەورەی جی ٧ گۆڕانی هەڵوێستی ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە شەڕی ئابووری دژی چین و هەروەها هەڵوەشانەوەی ئەگەری شەڕ لە گەڵ ئێرانە.

هاس نووسیشی: جگە لەو بابەتانە وردەکاریگەلی دیکەی وەک گۆڕانی هەرێمی، ڕووسیا و بازرگانی و هەروەها پرسە دەربڕاوەکان سەبارەت بە هەڵسوکەوتی جی ٧ و کاریگەرییەکانی بایەخێکی ئەوتۆی نەبووە.

News Code 28071

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =