بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار یەدوڵڵا جەوانی رۆژی دووشەممە لە ڕێوڕەسمی بیرئانینی شەهیدانی کارمەند، مەنا و شارۆچکەکانی نیشابوور، ڕایگەیاند: بە داخەوە هەندێک لە ناوخۆی وڵات ئاگادارانە و بەبێ ئەنقەست هاورێی دوژمن دەکەن و بە ئاوردانەوە لەو پرسەیە کە دوست و دوژمن دەردەکەوێت.
جێگری سیاسی سوپا بە ئاماژە بەوەی کە رێبەری رێگەیان بۆ چارەسەریی هەموو پرسەکان دیاری کردووە، جەختی کرد: هەموو هەوڵی دوژمنان تێکشکاندنی متمانەی گەل بە رێبەرییە.
سەردار جەوانی ڕاشیگەیاند: ئەمریکا و ترامپ پەشۆکاون کە سەدان ملیاردیان لە رۆژهەڵاتی ناڤین خەرج کردووە و بەوەشەوە هیچ پێگەیەکیان نییە و تەنیا وڵاتێک لە سووریادا پێگەی ستراتژیکی هەیە، کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
ناوبراو بە ئاماژە بە دەستەوەستان بوونی ئەمریکا و پاگەندە درۆییەکانی بۆ شەڕ لە گەڵ ئێران، بیری هێنایەوە: خەڵکی دەبێ باش بزانن کە کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتۆتە ئاستێک کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت شەڕی لە گەڵدا بکات و جیهان دەبێ قبووڵی بکات کە کاتی سەرهەڵدانی دەسەڵاتێکی نوێ بە ناوی کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتووە.
جێگری سیاسی سوپا لە درێژەدا ڕووانییە دانوستانەکانی بەرجام و ناپابەندبوونی ئەمریکا بە بەڵینەکانی و وتی: کێشەکانی وڵات کە بەشێکی زۆریان ئابوورین تەنیا بە دەفرایەتی ناوخۆیی چارەسەر دەبێت و لەمناوە گەمارۆی دوژمنان کە بۆتە هۆی هاتنە ئارای کێشەگەلی ئابووری تەنیا بە بەرخۆدان و خۆڕاگری ناوخۆیی هەڵدەوەشێتەوە، نەک لە سەر میزی دانوستان و لە دەرەوەی وڵات.
Your Comment