٥ ژینڕاڵی سوپای تورکیا دەستیان لە کار کێشاوە

رۆژنامەیەکی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا لە دەست لە کار کێشانەوەی ٥ ژینڕاڵی سوپای ئەو وڵاتە لە رۆژانی ڕابردوودا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی جەمهوورییەت، دەست لە کارکێشانەوەی ئەو ٥ ژینڕاڵە پاش ئەو بڕیارانە ئەنجام درا کە لە دانیشتنی ئەم دواییەی ئەنجومەنی باڵای سەربازی گیرا بوو.

رۆژنامەی جەمهوورییەت بە بێ ئاماژە بە ناوی ئەو ٥ ژینڕاڵە، ڕایگەیاند: لە دانیشتنی ١ی ئەگێست بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، بڕیار لە سەر چکۆلە کردنی سوپا و وەلاوەنرانی ئەفسەرانی خانەنشین کراو و وادیارە هۆکاری دەست لە کار کێشانەوەی ئەو ژینڕاڵانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕیارە.

دەست لە کارکێشانەوەی ئەو ٥ ژینڕاڵە لە کاتێکدایە کە پاش کوودەتای بێ ئاکامی جووڵای ٢٠١٦ ژمارێکی زۆری ئەفسەرانی سوپای تورکیا لە سەر کاریان دەرکران، یان دادگەیی و زیندانی کران.

News Code 28045

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =