بەشی ماستەری زمان و وێژەی کوردی لە زانکۆ کوردستان دەکرێتەوە

وەزیری زانستی ئێران بۆ کرانەوەی ماستەری زمان و وێژەی کوردی لە زانکۆی کوردستان بەڵێنی پێوشوێنگیری جدی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتیەکانی زانکۆی کوردستان، وەزیری زانست دوێنێ شەممە (۲ی خەرمانانی ۹۸ی هەتاوی) سەردانی زانکۆی کوردستانی کرد و لە چەندین کۆبوونەوە و دانیشتندا لە گەڵ سەرۆکی زانکۆ و دیکەی بەرپرسانی پارێزگای کوردستان، کێشە و داخوازییەکانی زانکۆکانی پارێزگایان خستە بەر باس و لێکۆڵینەوە.

لە دانیشتنی ئەنجومەنی زانکۆی کوردستان‌دا، پارێزگاری کوردستان کرانەوەی ماستەری بەشی زمان و وێژەی کوردی زانکۆی کوردستانی وەکوو یەکێک لە داخوازییە جیدییەکانی زانکۆی کوردستان ناو برد و داوای لە وەزیری زانست کرد لە وەزارەتخانەدا هەنگاوی جیدی بۆ ئەم بابەتە هەڵبگیردرێت.

لە درێژەی دانیشتنەکەدا وەزیری زانست بەڵێنی دا هەموو هەوڵەکان و هاوکاریەکان چڕ بکرێتەوە بۆ جێبەجێ کردنی ئەم کارە گرینگە و وتیشی: بەڵێن
دەدەین لە زووترین کات دا ئەم کار و ئەرکە جێبەجێ بکرێت.

بەهمەن مورادنیا هەروەها ئاماژەی بۆ دەرچوونی یەکەم خولی خوێندکارانی کارناسی بەشی زمان و وێژەی کوردی لە زانکۆی کوردستان کرد و وتیشی: بەداخەوە ئەم خوێندکارانە بە هۆی نەبوونی ماستەری ئەم بەشە، ناچارن یان لە بەشەکانی دیکە و یان لە زانکۆکانی دەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن بدەن.

ڕەحمەت سادقی، سەرۆکی زانکۆی کوردستان تیشکی خستە سەر گرینگایەتی و چاوەڕوانی خوێندکاران بۆ کرانەوەی ماستەری بەشی کوردی و ئاماژەی کرد: زانکۆی کوردستان ئامادەیی پێویستی هەیە بۆ کرانەوەی ئەم بەشە و چاوەڕوان دەکرێت وەزارەتی زانست هاوکاری شیاوی لەم بوارەدا لە گەڵ زانکۆی کوردستان ببێت.

هەر وەها داوای لە وەزیری باڵای زانستی ئێران کرد هەوڵ بدات بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لەم بوارەدا.

News Code 28022

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =