بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی كۆمیتەی داقوق-ی باشوری كەركوكی یەكێتی بە خەندان-ی راگەیاند: درەنگانی شەوی رابردوو هاوەنبارانی گوندی زەین عابیدەینی نزیك داقوق کراوە کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی تورکمانن و بەهۆیەوە شەش کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربون.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو کەسانەی شەهیدبوون مەدەنین و تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە رانەگەیاندوە بەڵام دیارە کاری چەکدارانی داعشە".
بەرپرسی كۆمیتەی داقوق-ی باشوری كەركوكی یەكێتی وتیشی: "بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەوناوچەیە لە ئێستادا چەکدارانی داعش جموجوڵیان لەناوچەکەدا زیادیکردوە".
Your Comment