بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو کۆنسێرتە لە ژێر ناوی چیرۆک، بە بەرهەمەکانی ئەرسەلان، ئەردەوان و ئەردەشێری کامکار بەڕێوە چوو. کارگەلێک لە ئەلبوومەکانی ئاگری زیندوو، کانی سپی و پرشنگ بەڕێوە چوون. هەروەها چەند کاری نوێ لە ڕپرتواری چیرۆک پێشکەش کرا.
هاوکاری شاڕۆخ هدایەتی لە گەڵ کامکارەکان لە پێکهێنانی ئۆرکستر مانجین بە ڕێبەریی ئەرسەلان کامکار لە ساڵی ١٣٩٦ دەستی پێکرد. بڕیارە ئەو هاوکارییە درێژەی هەبێت و کۆنسێرتی چیرۆک لە شارستانەکان و بڕێک وڵاتانی دەرەکی بەڕێوە بچیت.
شاڕۆخ هدایەتی لە ١٦ ساڵانەوە بە فێربوونی ئاوازی ئێران چالاکیی لە بواری مۆسیقا دەست پێکرد و لە ٢٠ ساڵانیشەوە فێری مەقامە کوردییەکان بووە.
Your Comment