بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵێ مێهر، غوڵامحسێن ئیسماعیلی وتەبێژی دەزگای داد لە لێدوانێک بە ناوەندی هەواڵی دەنگ و ڕەنگی ئێران، وێرای پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی دەستگیرکرانی دوو نوێنەری مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، وتی: ئەو دوو نوێنەرە لە پەیوەندی لە گەڵ دۆسییەک لەبارەی فرۆشی بەرهەمەکانی کۆمپانیای سایپیاوە کە ماوەیەکە لە دادگە و دادسەراکانی تاران پێکهاتووە، دەستگیر کراون.
وتیشی: ئەو دوو نوێنەرە لە ڕيوتی توێژینەوەکانی دادگەدا چەندین جاری دیکە بانگهێشت کراون و لێپێچینەوەیان لێ کراوە.
ئیسماعیلی ئاماژەی بەوەش دا: نرخی بەڵێن و بارمتەی ماڵی پێویست لە لایەن دادگەوە دیاری کراوە و نوێنەران بە هۆی دابین نەکردنی ئەو نرخە دەستگیر کراون و هەرکات ئەو بەڵێنە دابنێن تا دانیشتنی دادگە ئازاد دەکرێن.
بۆچوونی ئێوە