هیچ پەیوەندییەکی نهێنی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا نییە

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی وێرای ڕەت کردنەوەی هەر جۆرە پەیوەندییەکی پشت پەردەیی و نهێنی لە نێوان تاران و واشنتۆن، جەختی کرد: پێوەری ئێمە بۆ دانوستان گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام و پابەندبوون بەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی رۆژی دووشەممە ٢٨ی گەلاوێژ لە وتووێژی تایبەتی لە گەڵ لەستر هۆڵد هەواڵنێری کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی NBC سەبارەت بە پاگەندەی ترامپ بۆ دانوستانی ئێران و ئەمریکا وتی: ئێران پێشتری داخوازیی باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشتری ئەمریکای قبووڵ کرد، چونکە دەمانزانی ئۆباما بە پرەنسیپگەلێک پابەندە. دوژمنی ئێمە بوو بەڵام دوژمنێکی زانا بوو و دەکرا دانوستانی لە گەڵدا بکەی. بەڵام ترامپ هەڵەیەکی ستراتژیکە و  لە گەڵ دوژمنی نەزان دانوستان ناکرێت.

لاریجانی سەبارەت بە چاوەروانی و پێوەرەکانی ئێران بۆ دانوستان، ڕوونی کردەوە: پێوەرەکانی ئێمە هەمانە کە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیدا هاتووە. پاش ٢ ساڵ دانوستان ڕێککەوتنێکی ناڤۆکی مسۆگەر بوو و لە ئەنجومەنی ئاسایشیشدا بڕیارنامەی لەبارەی دەرکرا. بەڵام ئەمریکا لێی چووە دەرێ و هەر بۆیە دەبێ کرداری دروست بکات و بگەڕێتەوە سەر ئەو چوارچێوە دیاری کراوە.

زیادیشی کرد: کاتێک ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەنجام درا رێبەری باڵای ئێران ئاماژەیان بە خاڵێکی گرینگ کرد و فەرموویان ئێمە ئەو ڕێککەوتنە تاقی دەکەینەوە، ئەگەر بە دروستی چووە پێش، ئەوکات هەنگاو دەنێینە پرسگەلی دیکە، بەڵام بە داخەوە ئەوە ڕووی نەدا و ترامپ ئەو دەرفەتەی لە ناو برد.

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئاوری لە کەم کردنەوەی پابەندییەکانی بەرجام دایەوە و وتی: ئێمە ڕێککەوتنێکی باشمان بوو کە وڵاتانی گرینگی جیهان لە گەڵماندا دانوستانیان کرد و ڕێککەوتین و ئەو ڕێککەوتنە دەیتوانی بنەمای پرسگەلێکی گرینگتر بێت و ئاسایشی پاوەجێ لە ناوچەدا مسۆگەر بکات. بەڵام تێکیان دا و بەو پێیە هەنگاوەکانی ئیستای ئێران بۆ کەمکردنەوەی پابەندییە بەرجامییەکانی بە باوەری ئێمە دادپەروەرانەیە. چونکە ئێمە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە بنەمایەک پابەند بووین کە پێی دەوتین بەو ڕادەیە پابەند بن کە لایەنی بەرامبەر پابەندیەتی.

ناوبراو بوونی هەر جۆرە پەیوەندییەکی نهێنی و پشت‌پەردەیی لە نێوان تاران و واشنتۆنی ڕەت کردەوە و سەبارەت بە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا وتیشی: نگاگەر ئاورێک لە کردارە پێشووەکانی ئەمریکا بدەنەوە بە باشی بۆتان دەردەکەوێت واشنتۆن هیچکات تووشی هەڵەیەکی لەو چەشنە نایەت. چونکە "ترامپ"ێک کە خۆی دانی بە تێچووە گیانی و ماڵییەکانی شەڕەکانی پێشوودا ناوە دەزانێت چیتر ئەمریکا تاقەتی مەرگ و کوژرانی ڕۆڵەکانی نییە و لام وایە ئەو پاگەندانە زۆر هەرا و هۆریایە.

لاریجانی ئاماژەی بەوەش دا: ئێمە هیچکات بە دوای شەڕەوە نەبووین و نین و کۆماری ئیسلامی ئێران لەم ٤٠ ساڵە دەستدرێژیی نەکردۆتە سەر هیچ وڵاتێک و ستراتژیی ئێمە شەڕ نییە. بەڵام ئەگەر دەستدرێژیمان بکرێتە سەر بە جیدی وەڵامی دەدەینەوە.

News Code 27972

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =