بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، عەبدولخالق عەزاوی ئەندامی کومیتەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ئاماژەی کردە سەر ژمارەی داعشییەکانی ناو پارێزگای دیالە.
ناوبراو زیادی کرد: ژمارەی داعشییەکانی ناو دیالە ١٥٠ تیرۆریستن کە لە ١٣ ناوچە لە چوارچێوەی شانووە نووستووەکان بڵاو بوونەتەوە.
عەزاوی جەختی کرد: چالاکی داعشییەکان نهێنییە بە شێوەیەک کە لە دوورەوە تەقە دەکەن یا بۆمب دەچێنن و پاشان خۆیان دەشارنەوە چونکوو داعشییەکان توانی بەرەوڕوو بوونەوەی هێزە ئەمنییەکانیان نییە.
ناوبراو وتی: داعش سەرەڕای لاواز بوونی مەترسی دێتە ئەژمار. داعش لە سەدا ٧٠ ی هێرشەکانی خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج.
بۆچوونی ئێوە