ڕێگە بە هەڕەشە لە هەرێمەوە بۆ سەر ئێران نادەین

فازل میرانی لە دیداری سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر جەختی کرد کە هەرێمی کوردستان رێگە نادات لە خاکی وڵاتەکەیانەوە هەڕەشەی ئەمنی بکرێتە سەر ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دیداری نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر بە ئاماژە بە پەیوەندیی چڕ و لەمێژینە و ڕیشەداری رێبەرانی پارتی لە گەڵ ئێران لە مێژووی هاوچەرخ بە تایبەت لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، وتی:  ئێمە هەموو کات هاوکاری ‌و پشتیوانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانمان لەگەڵدا بووە و چاکە و پشتگیریی ئێرانییەکان لەبیر ناکەین.

فازڵ میرانی جەختیشی کرد: هەرێمی کوردستان خۆی بە ئەجێندایەکی ئیجابیی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچە دەزانێت و هەرگیز ڕێگە نادەن لە هەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لە ئاسایشی ئێران بکرێت.

لەو دیدارەدا ڕەشنوودی سەرکونسوڵی ئێرانیش وێرای نرخاندنی هەڵوێستی ڕوون و دۆستانەی بەرپرسانی هەرێم، داهاتووی بە دەرفەتێک بۆ پەرەدانی پەیوەندییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی ئابووری، سیاسی، فەرهەنگی و ئەمنی زانی.

News Code 27963

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha