بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاتح مەردۆخی بەرە بەیانی ڕۆژی دووشەمە ۲۸ی گەلاوێژ لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی لە گوندی گەلیانی سەر بە ناوچەی شاهینی شاری کامیاران بە خاک سپێردرا.
ئەم هونەرمەندە ساڵانێکی زۆرە لە تەنیایی خۆیدا دەژیت و دووری گرتبوو لە کاری هونەری و پەراوێز نشین خەریکی بۆیاخی پێڵاو بوو و دەستی بۆ پیانۆ نەدەبرد و بە کەسێکی سادەژیو و بێ منەت لە خەڵک و جیهان ناسرابوو.
فاتح مەردۆخی پیانیست و گۆرانی بێژێکی بە بڕشت و بە توانا بوو کە چەندین ساڵە لە شوێنێکی بچووک لە شاری سنە ژیانی تەنیایی خۆی تێپەڕ دەکرد و لە هەموو کوردستان بە هونەرمەندێکی سەربەرز و خۆشەویست ناویان دەبرد کە ئیدی خۆی تێکەڵ بە هیچ کۆڕ و کۆبوونەوەیەک نەدەکرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە لە شاری سنە هونەرمەندانی بواری موسیقا و خەڵکی شارەکە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیان لە مزگەوتی مەلا ویسی بۆی داناوە و یادی دەکەنەوە.
Your Comment