AP ١٣٩٨ گەلاوێژ ٢٨ ١٧:٣٣

لە باشووری ئێران;

وەزارەتی ئیتلاعات گەورەترین گرووپی مادە هۆشبەرەکانی تێکشکاند

وەزارەتی ئیتلاعات گەورەترین گرووپی مادە هۆشبەرەکانی تێکشکاند

سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان لە پارێزگای هورموزگان، گەورەترین گرووپی بنەماڵەیی قاچاخی مادە هۆشبەرەکانی باشووری ئێرانیان ناسیەوە و تێکیانشکاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی پێوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: بە هەوڵی ئیتلاعاتی و کردەیی سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان لە پارێزگای هورموزگان، گەورەترین گرووپی بنەماڵەیی قاچاخی مادە هۆشبەرەکانی باشووری ئێران، بریتی لە ٤ برا کە بە شێوەی چەکدارانە وەجبەی گەورەی مادە هۆشبەرەکانیان لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێوە بە بەلەم و پاپۆڕی ڕاوە ماسی دەبردە کەنارەکانی هورموزگان، ناسرایەوە و تێکشکا.

ئەو گرووپە بەشێکی گەورە لە مادە هۆشبەرەکانیان لە ناوخۆی ئێران بڵاو دەکردەوە و بەشێکیشیان دەگواستەوە بۆ دەرەوەی وڵات. بە شێوەیەک کە داراییەکانی ئەو گرووپە کە لە هاتوچۆدا بووە، زیاتر لە ١٠ هەزار ملیار ڕیاڵ بووە و بڕی داراییەکانی ئێستاشیان زیاتر لە ٣ هەزار ملیار ڕیاڵە.

لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا ڕێژیەکی بەربڵاو پارە، ئۆتۆمبیل و زێڕ لە تۆمەتبارەکان دۆزرایەوە و دەستی بە سەردا گیرا و هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو گرووپەش دەستگیر و ڕەوانەی دەسەڵاتی داد کران.

News ID 27947

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha