AP ١٣٩٨ گەلاوێژ ٢٨ ١١:٥٦

تورکیا کۆماندۆی تایبەتی بەرەو ناوچە کوردنشینەکانی سووریا نارد

تورکیا کۆماندۆی تایبەتی بەرەو ناوچە کوردنشینەکانی سووریا نارد

سەرچاوە سەربازییەکانی تورکیا لە ناردنی هێزی کۆماندۆی تورک بەرەو سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ باکووری سووریا هەواڵیان داوە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،هێزە کۆماندۆکانی تورکیا خۆیان گەیاندووەتە شاری هاتای لە باشووری تورکیا و دەیانەوێت دەربازی سنووری کوردنشینی سووریا بن.

 سوپای تورکیا پێشتریش چەندین وەجبە هێز و جیهازاتی سەربازی بۆ سنوورەکانی باکووری سنووریا ناردبوو.

دەوڵەتی ئەنقەرە دەیەوێت ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان لە باکووری سووریا دەستپێبکات و ئەو ناوچانەی کە لە دەستی یەپەگەدایە کۆنتڕۆڵ بکات.

News ID 27937

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha